ترەمپ و ئەردۆغان كڕینی S400 تاوتوێ دەكەن

ترەمپ و ئەردۆغان كڕینی S400 تاوتوێ دەكەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دووپاتیدەكاتەوە، لە كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس 400ـی رووسی ھیچ گرفتێك لە ئارادا نییە و ترەمپیش دەڵێت، رەنگە چارەسەری دیكە بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە

ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی لووتكەی گروپی 20، لە شاری ئۆساكای ژاپۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە جیا لەگەڵ ھەریەك لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ پوتن، ئەردۆغان رایگەیاند، ھیچ گرفتێك لە كڕینی سیستمی بەگری مووشەكی ئێس 400ـی رووسی نییە و گرێبەستمان لەگەڵ رووسیا وەك جۆی جێبەجێ دەكرێت، ئێستا كار لەسەر شێوازی وەرگرتننی دەكرێت و كارەكان بەرەو كۆتایی دەچن.

بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپیش، ترەمپ رایگەیاندووە، نا دادپەروەری بەرامبەر توركیا كراوە، چونكە ئیدارەی ئۆباما نەیھشتووە سیستمی پاتریۆت بە توركیا بفرۆشرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشیکردووە، بۆ سەردانکردنی تورکیا بانگهێشت کراوە و لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام دەبن.

روونیشی كردۆتەوە، رەنگە رێگەچارەی دیكە بۆ پرسی كڕینی ئێس 400 لەلایەن توركیا بدۆزرێتەوە.







K24
Top