دوو تەقینەوەی بەهێز لە پایتەختی تونس روویان دا

دوو تەقینەوەی بەهێز لە پایتەختی تونس روویان دا
دوو تەقینەوەی بەهێز لە تونسی پایتەختی تونس روویان دا و ژمارەیەک هاووڵاتیی و پۆلیس بوونە قوربانی.

تەقینەوەی یەکەم لەڕێی خۆکوژێکەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-6-2019 ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی لە شەقامی بورقیبە لە تونس کردە ئامانج.

دوای ئەو تەقینەوەیە، تەقینوەیەکی دیکە لەنزیک بارەگای یەکەی دژەتیرۆر لە شەقامی سەرەکیی تونسی پایتەخت، رووی دا.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکانەوە، دوو پۆلیس گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.










باسنيوز
Top