خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ئەو سزایانە دەداتەوە، کە ئەمریکا بەسەریدا سەپاندی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە وتارێکدا، کە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردەوە، رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا هەرچەند زۆربن کاریگەرییان نابێ، چونکە ”گەلی ئێرانی هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، پێشکەوتن و ژیان بە سەربەرزی دەدات“.

عەلی خامنەیی هەروەها رایگەیاندووە، ئێران هەرگیز چۆک بۆ گوشار و سزاکانی ئەمریکا نادات، کە ماوەی 40 ساڵە دەخرێتە سەری.

رۆژی دووشەممە 24-6-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک سزای ئابووری بەسەر ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی و نووسینگەکەی، لەگەڵ هەشت بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە، سەپاند.











باسنيوز
Top