شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە فەرەنسا دەکات

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە فەرەنسا دەکات
رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە زاری پسپۆڕانی کەشناسییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە لەم رۆژانی داهاتوو زۆربەی وڵاتانی فەرەنسا، نەمسا، بەلجیکا، چیک، دانیمارک، ئەڵمانیا، لۆکسەمبۆرگ، هۆڵەندا و سویسرا رووبەڕووی شەپۆلێکی زۆر بەهێزی گەرمی دەبنەوە.

پسپۆڕانی کەشناسیی فەرەنسی رایانگەیاندووە، کە لەم چوار رۆژەی داهاتوو (چوار رۆژی کۆتایی ئەم مانگە) بە تایبەت لە رۆژی هەینی 28-6-2019، پلەی گەرمی لە هەردوو ناوچەی نیمس و کارپینتراس لە باشووری وڵاتەکەیان، پلەی گەرمی دەگاتە 45 پلەی سەدی.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە، حکوومەتی فەرەنسا ئامێری ئاوپڕژێنی لە شەقامەکان بڵاو کردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە خۆیان لە تیشکی راستەوخۆی خۆر بپارێزن.

تا ئێستا (لە هەموو مێژووی فەرەنسادا) بەرزترین پلەی تۆمارکراوی گەرمی گەیشتووەتە 44.1 لە رۆژی 12-8-2003، کە ئەوساڵە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە، نزیکەی 70 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا گیانیان لەدەست دا.












باسنیوز
Top