ستیفانی گریشام وەک گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) و بەڕێوەبەری راگەیاندن، دەست بەکار دەبێت.

ستیفانی گریشام وەک گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) و بەڕێوەبەری راگەیاندن، دەست بەکار دەبێت.
هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) دامەزراندنی ژنێک لە پۆستێکی باڵای وڵاتەکەی، رادەگەیەنێت.

خاتوو میلانیای هاوسەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە (تویتەر) رایگەیاندووە، خاتوو ستیفانی گریشام وەک گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) و بەڕێوەبەری راگەیاندن، دەست بەکار دەبێت.

میلانیا ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ستیفانی گریشام شوێنی سارە ساندەرز دەگرێتەوە، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر رایگەیاندبوو، لە کۆتایی مانگی 6، دەست لەکارەکەی هەڵدەگرێت.

هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ستیفانی گریشام لە ساڵی 2015ـەوە کاریان لەگەڵ دەکات و ئەو و سەرۆکی وڵاتیش پێیان وایە ”گریشام باشترین خزمەت بە ئیدارەی ئەمریکا و وڵاتەکەی دەکات“.







باسنيوز
Top