لە ئەورووپا داواكردنی مافی پەناپەری ڕووی لە كەمی كردووە
كۆمیسیۆنی ئەورووپا بۆ كاروباری پەنابەران EASO لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا نووسیویویانە: "هەرچەندە لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵ ژمارەی پەنابەران زۆربووە لە ئەورووپا، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ژمارەی پەنابەران بەرەو زیادبوون بچێت، چونكە تەنها لە ساڵی 2018 لە ئەورووپادا ئەوانەی كە داوای مافی پەنابەرییان كردووە 664 هەزار و 840 كەس بوونە كە ژمارەكە زۆر كەمتر بووە بە بەرارورد لەگەڵ سێ ساڵی رابردوودا".
هەر لە راپۆرتی EASO هاتووە، زۆربەی ئەو پەنابەرانەشی كە داوای مافی پەنابەری دەكەن بە پلەی یەكەم هاووڵاتی سورین و دوای ئەوانیش ئەفغانیی و عێراقییەكان دێن.
باسنيوز
