بریتانیا هۆشداری لە ئەگەری رودانی جەنگی لە ناكاوی ئەمریكا و ئێران دەدات
جێرمی هەنیت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی BBCی بریتانی رایگەیاند، "ئێمە وەكو بریتانیا پێمان وانیە نە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و نە ئێران بیانەوێت جەنگ روبدات، بەڵام زۆر نیگەرانین لە ئەگەی رودانی جەنگێكی لەناكاو".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بە مەبەستی ئارامكردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە، بریتانیا هەمو توانای دەخاتەگەڕ و ئەوەی لە توانایدا هەبێت ئەنجامیدەدات".
جێرمی هەنیت راشیگەیاند، لەمیانی دۆخە زۆر مەترسیدارەكەی كەنداودا، بریتانیا زۆر لە نزیكەوە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا لە پەیوەندیدا بوە و بە مەبەستی ئارامكردنەوەی دۆخەكە هەمو شتێكمان ئەنجامداوە كە لە دەستمان هاتوە.
خەندان
