چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ
چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنەکە:
- 10 ملیۆن و 560 هەزار و 963 کەس مافی بەشداریکردنی هەیە.
1/ پێنج ملیۆن و 348 هەزار و 658یان ئافرەتن.
2/ پێنج ملیۆن و 212 هەزار و 305 یان پیاون.
- 32 كاندید رکابەریی بۆ بوون بە سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ دەکەن.
1/ 25 کاندید بێ لایەنن
2/ حەوت کاندید، کاندیدی حزبە سیاسییەکانن
- دوو کاندیدی هەڵبژاردنەکە بەهێزترین کاندیدن، کە بریتین لە؛
1/ بیناڵی یڵدرم، کاندیدی پارتی داد و گەشەپیدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار.
2/ ئەکرەم ئیمامۆغڵو، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
- سەرباز، گیراوەکان و کەمعەقڵەکان مافی بەشداریکردنیان نییە.
ئیمامۆغڵو لە هەڵبژاردنی 30ـی ئاداری ئەمساڵ وەک سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ هەڵبژێردرا، بەڵام ئاکەپە ئەنجامەکەی رەت کردەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکەی لە ئیستەنبوڵ لە 23-6-2019دا، دا.
باسنيوز
