سەرۆکی کۆریای باکوو: دڵخۆشم“ بە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە ”ناوەڕۆکەکەی زۆر نایابە“.

سەرۆکی کۆریای باکوو: دڵخۆشم“ بە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە ”ناوەڕۆکەکەی زۆر نایابە“.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-6-2019، ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی کۆریای باکوور رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە ناردووە.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، ”دڵخۆشم“ بە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە ”ناوەڕۆکەکەی زۆر نایابە“.

ئاژانسە کۆرییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کیم جۆنگ ئون بە گرنگییەوە لە ناوەڕۆکی نامەکە دەڕوانێت.

رۆژی چوارشەممە 27-2-2019، کۆبوونەوەی دووەمی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ لە هانۆی دەستی پێ کرد و بەبێ ئەنجام و هیچ رێککەوتنێک کۆتایی هات.

پێشتر لە رۆژی 12-6-2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.







باسنیوز
Top