سەرۆکی ئەمریکا: بڕیاری لێدانی ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە

 سەرۆکی ئەمریکا: بڕیاری لێدانی ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە بڕیاری لێدانی ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە، تەنیا دوای خستووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە رۆژی دووشەممە 24-6-2019 ژمارەیک سزقی دیکەی توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، وەک میدیاکان باسی دەکەن، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشکردنە سەر ئێرانی هەڵنەوەشاندووەتەوە، بەڵکو تەنیا ”لەم کاتەدا“ هێرشەکەی دواخستووە.

شەوی پێنجشەممە 20-6-2019، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، فەرمانی هێرشکردنە سەر سێ پێگەی ئێرانی دابوو، بەڵام دوای 10 خولەک، بڕیارەکەی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی کەسانی نزیکی ئەو پێیان گوتبوو لەو هێرشەدا ئەگەری کوژرانی 150 هاووڵاتی هەیە.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای ئەوە هات، کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکی لە کەنداوی عەرەبی، تێک شکاند.









باسنیوز
Top