نەتەوە یەكگرتووەكان: نیگەرانین لە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكیەكە لەلایەن ئێرانەوە

 نەتەوە یەكگرتووەكان: نیگەرانین لە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكیەكە لەلایەن ئێرانەوە
دوینێ پێنجشەممە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی راگەیاند لە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكیەكە لەلایەن ئێرانەوە، داواشی لە هەموو لایەك كرد دان بەخۆدا بگرن.

ستیڤان دۆجاریك گوتەبێژ بە ناوی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند گۆتێرێس نیگەرانە لە خستنە خوارەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە، هانی هەموو لایەكیش دەدات تا بتوانن دان بەخۆدا بگرن.

دۆجاریك گوتیشی زۆر گرنگە لەو كاتەدا هەموو لایەكان ئارام بگرن و خۆ بەدوور بگرن لە هەر كارێك كە ببێتە ئەگەری ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە.

دوینێ پێنشجەممە هێزە ئێرانیەكان فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكیان خستە خوارەوە، بەم هۆیەوە واشنتۆن بە توندی هەڕەشەی كردووە بۆ وەڵامدانەوەی تاران.









basnews
Top