سوپای پاسداران: فڕۆکەیەکی ئەمریکیمان تێک شکاند
سوپای پاسدارانی ئێرانی رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکەیەکی ئەمریکییان تێک شکاندووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-6-2019، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکییان تێک شکاندووە.
هەروەک سوپای پاسداران رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە چیاکانی سنووری هورمزگان لە باشووری ئێران تێک شکێندراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، سەرچاوەیەکی ئەمریکی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە، فڕۆکە ئەمریکییەکە بە مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی لە نزیک گەرووی هورمز، تێک شکاوە.
باسنیوز
