لە پۆڵەندا توێژینەوەی خوێندکارێکی کورد دەبێتە یەکێک لە باشترین توێژینەوەکانی ساڵ
پێشەنگ نەوشیروان کە خەڵکی سلێمانییە و بۆ خوێندنی ماستەر لە بەشی ئەندازیاری ژینگە لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی وارشۆ چووەتە پۆلەندا، توێژینەوەی ماستەرنامەکەی بە پلەی نایاب وەرگیراوە و بە یەکێک لە باشترین توێژینەوەکانی ساڵیش لەو وڵاتە دیاریکراوە.
پێشەنگ نەوشیروان رایگەیاند: بەو پێیەی خەڵکی سلێمانیم، زیاتر مەبەستمە باسی مەترسییەکانی ژینگەی ئەو شارە و مەترسییەکانی پیسبوونی ئاوی تانجەرۆ بکەم. سەردانی تانجەرۆ و ئەو شوێنانەم کردووە کە کۆمپانیاکان کاری تێدا دەکەن. هەروەها بەشێکی توێژینەوەکەم تەرخانکردووە بە باسکردنی دانانی ماستەرپلانی سلێمانی لە ساڵی 2012 و جێبەجێنەکردن، هۆکار، لێکەوتە و چۆنییەتی دەستپێکردنەوەی.
پێشەنگ نەوشیروان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی بەدەستهێناوە، بەڵام ماستەرنامەکەی لە بواری ژینگەدا خوێندووە، کە تایبەتە چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستاندا.
زیاد رهئووف، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له پۆڵەندا لەکاتی پێدانی خەڵاتی دەستخۆشی بەو خوێندکارە کوردە رایگەیاندووە: سوودوهرگرتن لهو توێژینهوهیه دهبێته خاڵێكی گرنگ بۆ بهرهوپێشچوون و چارهسهركردنی كێشه ژینگهییهكانی كوردستان به تایبهتی له بواری خۆڵ و خاشاكدا.
rudaw
