پێنتاگۆن: هێزی زیاتر و مووشه‌كی پاتریۆت ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ناخوازێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بچێته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌یه، به‌رگری له هێزه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، سه‌باره‌ت به ئێران له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه به هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
k24
