ئه‌نگێلا مێركڵ: پێویسته بارودۆخێكی دادپه‌ره‌وه‌رانه بۆ كورد فه‌راهه‌م بكرێت
رۆژی چوارشه‌ممه 19/6/2019، له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی شاری گۆسلار له ویلایه‌تی سكسۆنیا له باكووری ئه‌ڵمانیا، له گفتوگۆیهكهدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی قوتابخانه‌كه پرسیاری لێكراوه و له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: پێموانییه ده‌وڵه‌تی كوردی خزمه‌تی ئاشتی ناوچه‌كه بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقین، به‌ڵام ده‌بێت كورد له عێراق دۆخێكی دادپه‌روه‌رانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێویسته زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بێت و هه‌لومه‌رجێكی گونجاو و دادپه‌روه‌رانه‌یان له عێراقدا بۆ بڕه‌خسێنرێت.
ئه‌ڵمانیا یه‌كیكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه له شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش پێشتر چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
k24
