نێوانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازیی ده‌ڕوات
باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "ئیمه ده‌زانین چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش، به ملیاره‌ها دۆلار وه‌به‌رهێنانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به ئه‌مه‌ریكاوه بنێن به رێگای سه‌ربازی رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه، له راستیدا ئه‌و وڵاتانه نه‌خشه‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كێشاوه".
به‌عیدی نه‌ژارد ده‌ڵێت: "سناریۆ راسته‌قینه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌سانێك له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا راكێشنه مه‌یدانی رووبه‌ڕوویوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێران".
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئێرانییه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز گوتوویه‌تی: "به هه‌ڵه به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و پرسه لێكدراوه‌ته‌وه، ئێمه گوتوومانه ئه‌گه‌ر رێگا له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بگیرێت ئێمه‌ش رێوشوێنی دیكه ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه تێبگه‌ن ناتوانن له‌بری ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئێستا له‌و قۆناغه‌دا نیین و سزاكان پرسێكی جیاوازه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌ڵێت، خه‌مڵاندن و زانیاریی هه‌واڵگریمان هه‌یه، ئایا ئه‌و خه‌مڵاندنانه پشت به چی ده‌به‌ستن؟، چونكه ده‌كرێت تۆ لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندنی خۆت هه‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵكیش خه‌مڵاندنی خۆی هه‌یه، كاتێك به‌ڵگه و راستی هه‌بوو ده‌كرێت خه‌مڵاندنیش هاوشانی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه تا ئێستا هیچ راستییه‌كمان له‌و لێكدانه‌وانه‌دا نه‌بینیووه".
K24
