سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، به ره‌سمی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستپێكرد.
تره‌مپ له فێستیڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا له شاری ئورلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدار هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.
تره‌مپ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له ژێر درووشمی "جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه" به به‌شداری 20 هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی ده‌ستپێكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه بۆ ئه‌مه‌ریكایه‌كی مه‌زن تێده‌كۆشێت.
تره‌مپ به‌ڵێنیشی دا له رۆژی هه‌ڵبژاردندا كارێك بكات، سندووقه‌كانی ده‌نگدان به ده‌نگی لایه‌نگرانی بههژن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مجاره ئه‌ركه‌كانم ته‌واو ده‌كه‌م. وه‌ك ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كانم به‌جێهێنان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئابووریمان بووه‌ته جێی ئیره‌یی پێ‌بردنی جیهان.
سه‌باره‌ت به دیموكراته‌كان گوتی: ده‌مارگیری و رق و توڕه‌یی نه‌یاره دیموكراته توندڕهوهكانمانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وێرانتان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان وێران بكه‌ن، ئه‌وه‌ش روونادات و رێ ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان وێران بكرێت.
باسنيوز
