فێدریکا مۆگیرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا : زۆر نیگەرانین لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فێدریکا مۆگیرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "نیگەرانین لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و سوریا و یەمەن و رۆژھەڵاتی ناوەراست بەگشتی و بەروونیش نیگەرانیەکانمان گەیاندووەتە بەرپرسانی ئێران".
مۆگیرینی راشیگەیاند: "عێراق بە دۆخێکی سەخت و ھەستیاردا تێپەریوە و ھێشتا ھەڕەشەی ئەمنی ماون، وا باشترە رێز لە سەروەری بگیرێت و دەستێوەرادنی تێدا نەکرێت".
تاکو ئێستا، یەکێتی ئەوروپا داوای جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ئێران دەکات، ئامانج لەمەش رێگەگرتنە لە جەنگێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا دێت خۆری تەمەنی ئەو رێککەوتننامەیە، زیاتر ئاوا دەبێت.
K24
