کۆمەڵگایەکی جوولەکەنشین بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکرێت.
کۆمەڵگایەکی جوولەکەنشین بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکرێت.
کۆمەڵگایەکە بەناوی (رامات ترەمپ) لە بەرزاییەکانی جۆڵان لە رۆژهەڵاتی ئیسرائیل دروست کرا.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ”دۆستێکی گەورە“ی ئیسرائیلە، کە هەندێک بڕیاری لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە داوە، پێشتر کەس ئەو بڕیارانەی نەداوە.
سووریا بەرزاییەکانی جۆڵان بە خاکی خۆی دەزانێ، کە لە ساڵی 1967ـەوە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیلە و لە مانگی ئاداری 2019ش دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی جۆڵانی وەک خاکی ئیسرائیل ناساند.
باسنیوز
