دەزگای ڕاپرسیی ئەدا: ئیمامئۆغلو براوەی هەڵبژاردنی ئیستەنبۆڵ دەبێت

 دەزگای ڕاپرسیی ئەدا: ئیمامئۆغلو براوەی هەڵبژاردنی ئیستەنبۆڵ دەبێت
تەنیا هەفتەیەك ماوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ، بۆیە دەزگاكانی راپرسیی لە توركیا بازاڕیان گەرمە و بەردەوام راپرسییەكانیان دەبێتە مانشێتی رۆژنامەكان. دەزگای راپرسیی (ئەدا) كە زۆربەی جار راپرسی و بۆچوونەكانی راست دەردەچن، تازەترین راپرسی ئاشكرا كردوە، كە لە بەرژەوەندی ئەكرەم ئیمامئۆغلوە.



بە گوێرەی ئەنجامی ئەو راپرسییە بێت، كە دەزگای راپرسی (ئەدا) بڵاوی كردوەتەوە، ئەکرەم ئیمامئوغلو كاندیدی هاوپەیمانیی (میللەت) بە پێش بیناڵی یڵدرم، كاندیدی هاوپەیمانیی (كۆماری) كەوتووە.



بە گوێرەی ئەنجامی ئەو راپرسییەی ئەمڕۆ شەممە 2019.6.15 لە میدیاكانی توركیا بڵاو كرایەوە و لەگەڵ ٩ هەزار كەس لە ئیستەنبۆڵ ئەنجامیان داوە و پرسیویانە لە هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیراندا دەنگ بە كێ دەدەیت؟ ئەنجامەكەی بەم شێوەیە بووە:



ئەكرەم ئیمامئۆغلو ٥٠.٦٤٪ی هێناوە و بیناڵی یڵدرم ٤٨.٣٠٪ی بەدەست هێناوە و هەر لەو راپرسییەدا نەجدەت گۆكچنار كاندیدی پارتی سەعادەت ٠.٨٤ی هێناوە و كاندیدەكانی تریش ٠.٢٢٪یان بە دەست هێناوە.
Top