ترەمپ: ئێران هێرشی سەر دو کەشتـیە نەوتییەکەی کەنداوی عومانی ئەنجامداوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ی وڵاتەکەی راگەیاند، "ئێران هێرشەکەی سەر دو کەشتیـیە نەوتییەکەی کەنداوی عومانی ئەنجامداوە و بەڵگەش ئەو ڤیدیۆیەیە کە نیشانی دەدات ئێرانیـیەکان مینێک لە نزیک یەکێک لە کەشتیـیەکان هەڵدگرنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پـێدەچێت ئەو مینەیان بۆیە هەڵگرتوەتەوە تاوەکو هیچ بەڵگەیەک بە دوای خۆیاندا جێنەهێڵن".
روداوەکە بە جددی وەردەگرین و ڕێگە نادەین کەنداوی عومان دابخرێت
ترامپ وتیشی، "روداوەکە بە جددی وەردەگرین و ڕێگە نادەین کەنداوی عومان دابخرێت و تەنانەت ئەگەر داشبخرێت ئەوا درێژە ناکێشێت".
پێنجشەممەی رابردوی 13ی مانگ، هێرشکرایە سەر دو كەشتی نەوت لە كەنداوی عومان دواتریش بەرپرسانی ئەمریکا ئێرانیان لە روداوەکە تۆمەتبار کرد و دوێنێ هەینیش سوپای ئەمریكا گرتە ڤیدیۆیەكی لەبارەی روداوەکەوە بڵاوکردەوە.
سوپای ئەمریكا رایگەیاندوە، "لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كەشتیەكی ئێرانی دەردەكەوێت، كە لە هەوڵی لێكردنەوەی بۆمبێكن بە كەشتی كوكوكا كاریدجز-ی ژاپۆنیەوە کە یەکێکە لەو كەشتیانەی لە هێرشەكەی كەنداوی عوماندا بە ئامانجگیرابو".
وەزیری دەرەوەی ئێران وهڵامی تۆمهتهكانی سەر وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە
بەڵام دواتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وهڵامی تۆمهتهكانی سەر وڵاتەکەی دایهوه و لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە،"کە ئەمریکا بەڵگەی دروستی پێشکەش نەکردوە".
زەریف دەڵێت، "ئەمریکا راستەوخۆ دوای هێرشەکان کە بێ نیشاندانی بەڵگەی پێویست بانگەشە دژی ئێران دەکات، بە رونی دەریدەخات کە گروپی B بە سیاسەتی تێکدەرانەی دژ بە ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێران شینزۆ ئابێ-ش دەکاتە ئامانج".
خەندان
