تاجیکستان.. لووتکەیەکی تایبەت بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت
لەو لووتکە باڵایەدا کە تایبەتە بە تاوتوێی پرسی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات تێیدا بەشدارن بۆ وێنە چینگ بینگ، سەرۆکی چین، ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران تێیدا بەشدارن.
ئەم کۆبوونەوەیە کە پێنجەم لووتکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست ساز دەکرێت، جیاواز لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو، سەرکردەی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستیش تێیدا بەشدارن.
ئامانجی کۆبوونەوەکەش گفتوکردنەوە لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ئاوەکانی کەنداو کە سەرۆکی 12 وڵات و شاندی 15 وڵات لە لووتکەکەدا بەشدارن.
باسنيوز
