تورکیا: ئەمریكا سزامان بدات بێدەنگ نابین و ئێمەش وەڵامی دەدەینەوە

تورکیا: ئەمریكا سزامان بدات بێدەنگ نابین و ئێمەش وەڵامی دەدەینەوە
مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا رای دەگەیەنێت، توركیا پاشگەز نابێتەوە لە كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 و تازە ئەو چەكەمان لە ڕووسیا كڕیوە، هەروەها ئاماژەی دا ئەگەر لەسەر ئەو بابەتە ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت، توركیا بێ وەڵام نابێت و وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و بێدەنگی هەڵنابژێرێت.


چاوشئۆغلو لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی (AA)ی توركی، ئاماژەی بەوە دا كە توركیا وڵاتێكی ئازادە و میللەتێكی ئازادیشە، بۆیە بەردەوام دەبن لەو بڕیارانەی داویانە و لێیان پاشگەز نابنەوە.

گوتیشی: "ئەگەر ئەمریكا بە ئەرێنی وەڵامی توركیا بداتەوە و سزا بەسەر توركیا بسەپێنێت بە هۆی كڕینی مووشەكی S400 ، ئێمەش هەنگاوەكانمان بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی ئەمریكادا دەبێت و بێدەنگ نابین، بەڵكوو وەڵامی ئەمریكا دەدەینەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم كە سەرۆكمان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لەو ڕووەوە خەریكی كاركردنن و گفتوگۆ بەردەوامە".










باسنيوز
Top