خامنەیی: بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیمان حەرام کردووە

خامنەیی: بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیمان حەرام کردووە
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، کە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی حەرام کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-6-2019، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لەگەڵ شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی خامنەیی رایگەیاندووە، ئەمریکا نیازی هەیە سیستەمی حوکمڕانی لە ئێران بگۆڕێت، ”بەڵام ناتوانێت“.

رێبەر باڵای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی بەرهەم ناهێنن، نەک لەبەر گوشارەکانی ئەمریکا، بەڵکو فەتوای ”حەرامکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی“ داوە.

خامنەیی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی هەرگیز متمانە بە ئەمریکا ناکات و جارێکی دیکە ئەزموونی دانوستاندنی لەگەڵ دووبارە ناکاتەوە.

بەمەبەستی نێوەندگیریی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان گەیشتە تاران.











باسنيوز
Top