پوتن: پەیوەندی رووسیا و ئەمەریکا لە ئاستێکی خراپ دایە و خراپتریش دەبێت
لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی میر Mir، پوتن لە بارەی پەیوەندی واشنتن و مۆسکۆ دەڵێت: "پەیوەندییەکە بەرەو خراپتربوون دەچێت، خراپتر و خراپتر دەبێت".
راشیگەیاندووە: "ئیدارەی ئەمەریکا دەیان سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە".
ئەم لێدوانەی پوتن لە کاتێکدایە، رەنگە لەم مانگە و لە کۆبوونەوەی لووتکەیی G20 لە ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادمیر پوتن کۆببنەوە.
k24
