ئه‌ردۆغان: هیوا دەخوازم تره‌مپ رازی بكه‌م و چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه
دوێنێ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی كرد و گوتی: "به نرخێكی گونجاو و هاوكات به به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیدا ئێمه سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسیمان كڕیوه و چیتر ناڵێین ده‌یكڕین، چونكه ئه‌و پرسه كۆتایی هاتووه".
له باره‌ی پرۆژه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ژاپۆن چاوم به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت و ئه‌و بابه‌ته و پرسه هاوشێوه‌كانی باس ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "توركیا ته‌نیا كڕیاری ئێف 35 نییه، به‌ڵكو به‌شدار و هاوبه‌شه له درووستكردنیدا".
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركی له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا له 5ی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوودا به بڕی 900 ملیۆن دۆلار به‌شداری له پرۆژه‌ی درووستكردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف 35 كردووه و 3 فڕۆكه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی چوار فڕۆكه‌ی دیكه ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: سه‌ره‌ڕای كڕینی ئێس400 له رووسیا، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هیوادارم له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌و پرسه تاوتوێ بكه‌ین.
گوتیشی: له سه‌روبه‌ندی كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌و پرسه ده‌خه‌مه‌وه به‌ر باس و هیوادارم تره‌مپ چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه و رێگر نه‌بێت له فرۆشتنی ئێف35 به توركیا.
سه‌رچاوه: RT
k24
