هۆشداری دەدرێتە ئەمەریکا و ئێران لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ

هۆشداری دەدرێتە ئەمەریکا و ئێران لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ
ژاپۆن هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕ ده‌دات و داواش له‌ ئێران ده‌كات بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان رۆڵێكی کارا و ئه‌رێنی بگێڕێت.

ژینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، هۆشداری دا كه‌ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە لە ئارادایە و داوای کرد ئێران بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان رۆڵی کارا بگێڕێت.

ئابێ راشیگەیاند: سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەموو دونیا گرینگە و ئێران دەبێ لەم بوارەدا رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێ.

لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی دەستپێشخەری شەڕ نابێت، بەڵام ئەگەر هێرشی بکرێتە سەر ئەوا بە توندی وه‌ڵام دەداتەوە.

ئێران دەیەوێ بەر لە هەر دانوستانێک گەمارۆ ئابوورییەکان یا هەڵبگیرێن یا سووکتر بکرێن، بۆ ئەوەی ئابوورییەکەی پشوویەکی بێتەوە بەر، ئەمە پەیامەشی لە رێگای سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنەوە بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا نارد.




k24
Top