ئەمریکا 16 کەسایەتی و کیانی دیکەی سووری دەخاتە لیستی سزاکانەوە

 ئەمریکا 16 کەسایەتی و کیانی دیکەی سووری دەخاتە لیستی سزاکانەوە


ئەمریکا 16 کەسایەتی و کیانی دیکەی رژێمی سووریا دەخاتە لیستی سزاکانییەوە، بەهۆی پێشێلکردنی سزاکان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی کەسایەتی وکیانەکانی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو کەسایەتی و کیانانە پاڵپشتیی رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا دەکەن و گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێرانیان پێشێل کردووە.

ناوی ژمارەیەک کەسایەتی و کیانە سزادراوەکانی سەر بە رژێمی سووریا:

- سامر فەوز، خاوەن کار.

- حوسێن فەوز، برای سامر فەوز و بازرگانی دەرمان، شەکر و کەلوپەلی نەوتی.

- عامر فەوز، برای سامر فەوز و بازرگانی دەرمان، شەکر و کەلوپەلی نەوتی.

- کۆمپانیای سینێرجی ئێس ئی ئێڵ، سەر بە رژێمی سووریایە و بارەگاکەی لە بەیرووتە.

- کۆمپانیای بی ئێس کۆمپانی، سەر بە رژێمی سووریایە و بارەگاکەی لە بەیرووتە.

- کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لەنا.

- هۆتێلی فۆڕ سیزنز لە دیمەشق.









باسنيوز
Top