یۆکیا ئامانۆ: ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زیاد کردووە
سکرتێری ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ناوکی ئاشکراشی کردووە: "هێشتا دیار نییە کە ئاستی پیتاندن و بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ئاژانس دیاریی کردووە یان نا."
یۆکیا ئامانۆ لە وەڵامی ئەو پرسیاەدا کە ئاخۆ بەهۆی ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دروست نییە و ئەوانیش وەک پێشوو پرسی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەسەند بکەن، گوتی: "ئەوان بە ئەنجومەنی باڵای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکییان نەگوتووە و ئێرانیش پابەندی ڕێککەوتنی ناوکی نەبووە".
بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران سێ هەفتە لەمەوبەر ئاشکرایان کرد سەرەڕای پاراستنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی بۆ زیاتر لە 25٪ زیاتر کردووە کە ئەم بڕیارەی ئێران کاردانەوەی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی لێ کەوتەوە.
باسنیوز
