سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی چین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ گوتی: ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت سزای نوێ به‌سه‌ر چیندا ده‌سه‌پێنین.
هه‌فته‌ی رابردوو، تره‌مپ هۆشداری دا، كه داهاتی چین به سه‌پاندنی 300 ملیار دۆلاری دیكه له باج ده‌كاته ئامانج.
شه‌ڕی ئابووری و بازرگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له مانگی رابردووه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
واشنتن چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پاشه‌كشێی له گفتوگۆكانی نێوانیان كردووه، كه خه‌ریك بووه هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌و هۆیه‌وه تره‌مپ، باجی له %10ه‌وه زیادكرد بۆ %25 و له سه‌ر هه‌ندێك كاڵای چین بڕی باجه‌كه ده‌گاته 200 ملیار دۆلار.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی چین به به‌های 50 ملیار دۆلار باجی زیاتری خسته سه‌ر كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكا.
K24
