سەرۆکی پێشوی پاکستان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەمە ئاسیف عەلی زەرداری سەرۆکی پێشوی پاکستان و هاوسەری بێنازیر بۆتۆی سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان لەپارتی خەڵکی ئۆپۆزسیۆن بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.
بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراوە
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی (NAB) پاکستان زەرداری پاش لێکۆڵینەوە لەهەژماری بانکەکانی و بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراوە.
سەرچاوەکەی رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردوە کە خوشکی سەرۆکی پێشوی پاکستان بەهەمان تۆمەت دەستگیرکراوە.
لەمبارەیەوە کوڕی گەورەی زەرداری رایگەیاند " رێگەنادەن کەیسەکەمان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەدادگا یەکلایی بکرێتەوە."
پێشتریش سەرۆکی پێشوی پاکستان هەمو تۆمەتەکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی لەماوەی حکومڕانی خۆیدا رەتکردۆتەوە.
چاودێرانی سیاسی پاکستان، گرتنی زەرداری بەلێدانێکی گەورە بۆ پارتی خەڵکی ئۆپۆزسیۆن لەقەڵەم دەدەن.
خەندان
