رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری دا لە پڕوپاگندەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ بكشێتەوە

  رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری دا لە پڕوپاگندەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ بكشێتەوە


رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری دا لە پڕوپاگندەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ بكشێتەوە و مەیدان بۆ بیناڵی یڵدرم چۆڵ بكات.



لە ٢٣ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ئیستەنبۆڵ دووبارە دەكرێتەوە، چاوەڕوان دەكرا ئەردۆغان رۆڵێكی سەرەكی ببینێت لە پڕوپاگندەی هەڵبژاردندا، بەڵام ئەو بڕیاری داوە خۆی لەو بابەتە دوور بگرێت و نایەتە ناو ئەو یارییەوە.



ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، ئەردۆغان بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە كە بە هەفتەی پڕوپاگندەی هەڵبژاردن ناوزەد دەكرێت، خۆی دوور بگڕیت لە پڕوپاگندە بۆ بیناڵی یڵدرم و لە ئەنقەرە خەریكی كاری سەرۆكایەتی دەبێت.



بەڵام بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكەپە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئیستەبۆڵ، خۆی دێتە مەیدان و لەم هەفتەیەدا ٢ میتینگی گەورە ئەنجام دەدات، جگە لەوەش تیمێكی گەورەی لەگەڵدایە و جگە لە میتینگ سەردانی هاووڵاتییانیش دەكەن لە ئیستەنبۆڵ و داوای دەنگیان لێ دەكەن.







باسنیوز
Top