هێزه ده‌ریاییه‌كان ئیسرائیل كه‌شتییه‌كی توركی كۆنترۆڵ ده‌كەن
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "i24 news"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه توركییه‌كه‌دا گرت و تیمه 24 كه‌سییه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، هێرشبه‌ره نه‌ناسراوه‌كان هه‌وڵیاندا ئاگر له كه‌شتییه‌كه به‌رده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له دووری 6 كیلۆمه‌تر له باكووری شاری حه‌یفا هه‌واڵیان پێ گه‌یشت، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیل توانییان به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆنترۆڵی كه‌شتییه‌كه بكه‌ن و رایگه‌یاند، "كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و به‌نده‌ری حه‌یفا به‌ڕێكرا".
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه ئیسرائیلییه، كه‌شتییه‌كه سه‌ر به كۆمپانیای بارهه‌ڵگری ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناسراو به "MSC"ـه و له به‌نده‌ری مێرسینی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا "باكووری كوردستان" له‌ژێر ئاڵای كۆماری په‌نه‌ما به‌ڕێكه‌وتووه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل روونیكرده‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو ئاگریان له كه‌شتییه‌كی بازرگانی بیانی به‌رداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و له‌ژێر چاودێری هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیله.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلیش رایانگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو چوونه‌ته ناو كه‌شتییه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی تیمی كه‌شتیوانان هه‌ستی پێبكه‌ن و شه‌ڕ له نێوانیان روویداوه و دواتر هێرشبه‌ران ئاگریان له كه‌شتییه‌كه به‌رداوه و تیمی كه‌شتیوانان داوایان له ده‌ریاوانی ئیسرائیل كردووه، به‌هانایانه‌وه بچن".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش بڵاوایانكرده‌وه، "ده‌ستی دوو گومان‌لێكراو له پشت ئه‌و رووداوه بووه، به‌ڵام رانه‌گه‌یه‌ندراوه ئاخۆ توركن یانیش ئیسرائیلین و چه‌ند كه‌ل و په‌لێك ناو كه‌شتییه‌كه‌یان تێكشكاندووه و ئاگریان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌رداوه".
K24
