گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەمارۆی پیشەسازی و کۆماپنیای پترۆکیمیای ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە بە توندی ئیدانە کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) ئەمڕۆ شەممە 2019.6.8 عەباس مووسەوی گوتبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڵوێستی ولاتەکەی لەبارەی نوێترین گەمارۆ ئەمریکا لەدژی ئێران دەربڕی و گوتی: "ئەو هەوڵە دەربڕی بێ ناوەرۆکبوونی گوتەکانی سەررۆک کۆماری ئەمریکایە بۆ دانوستان و نیشانەی ڕاستیی تیرۆریزمی ئابووری و هاوکات درێژەی دوژمنایەتیی کۆشکی سپییە لەدژی گەلی ئێران و بە پێچەوانەی بنەما و ڕێوشوێنەکانی پەیوەندی و یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان لە قەڵەمی دا".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختیشی کردەوە هەموو وڵاتان "بەرپرسیارن لە بەرانبەر پێشێلکاریی ڕاشکاوانەی بنەما و پرەنسیبە یاساییە نێودەوڵەتییەکان کاردانەوەیان هەبێت".
ئەم هەڵوێستەی ئێران لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی 2019.6.7 وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا چەند بەشێکی کۆمپانیای پترۆکیمیایی کەلە 39 لق پێک دێت، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.
باسنيوز
