جۆن بۆڵتۆن: ئه‌و كێشه و گرفته ئابوورییانه‌ی رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه تاران پاڵپشتیی تیرۆر ده‌كات.
له سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی سزای نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران، بۆڵتۆن گوتوویه‌تی: "ئێران پاره‌كانی بۆ پاڵپشتیی تیرۆر خه‌رج ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی درووستكردنی كێشه و گرفتی ئابووری و رۆژ له دوا رۆژ به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌رۆك تره‌مپ ده‌رفه‌تی داوه‌ته ئێران ئایینده‌یه‌كی باش بخوڵقێنێ، به‌ڵام سه‌ره‌تا له‌سه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته پێویسته سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی تیرۆر دابنێ كه ماوه‌ی 40 ساڵه به‌رده‌وامه".
قسه‌كانی بۆڵتۆن له كاتێكدایه،پێش ماوه‌یه‌ك واشنتن له هه‌نگاوێكێ بێ پێشینه‌دا، سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی تیرۆره‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا تاران هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته لیستی ره‌شه‌وه.
K24
