سوپای ئێران به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات

سوپای ئێران به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
سوپای ئێران به‌ڵێن به‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك یان كارێكی گه‌مژانه له‌ دژی كۆماری ئیسلامی،‌ به‌ هێزی سه‌ربازی وه‌ڵامێكی توندی واشنتن ده‌داته‌وه‌ و سوێندیش ده‌خوات، كه‌ رێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك نادات له‌ سنووره‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان نزیك ببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئێران، لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران له‌ گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ شاری تاران گوتی: "هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ئاماده‌ن‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك و هه‌ر كاتێك دوژمن هێرشی كرد په‌شیمانیی ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ هیوا بۆ جه‌نگ ناخوازین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر روویدا دوژمن په‌شیمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حه‌بیبوڵڵا سیاری، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران بۆ كاروباری هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌مان بۆنه‌دا دووپاتیكره‌وه‌، "رێگه‌ به‌ هیچ هێزێك ناده‌ین له‌ سنووره‌ ده‌ریاییه‌كانمان نزیك ببێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ نیازی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان سیاری گوتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڵمانناخه‌ڵه‌تێنێت و هیچ پێویستیمان به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتن نییه‌".






K24
Top