سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران دەکات

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن  سەردانی تاران دەکات

شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، بۆ نێوەندگیریی نێوان ئەمەریکا و ئێران پێنجشەممەی داهاتوو 13/06/2019 دەگاتە تاران.

بەرپرسێکی حکوومەتی ژاپۆن بۆ فرانس پرێسی ئاشکرا کردووە، خەریکی جێبەجێکردنی وردەکارییەکانین تاکو بزانن سەرۆک وەزیران لەگەڵ چ بەرپرسێکی ئێران کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس پرێس، بڕیارە شینزۆ ئابێ لەگەڵ هەر یەک لە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، کۆببێتەوە.

لە چوار دەیەی رابردوو، یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئێران دەکات و ئامانجیشی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە.

ئەم هەوڵەی ژاپۆنیش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی سەردانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکات.






K24
Top