چین و رووسیا دژی سزاکانی ئەمەریکان بۆ سەر ئێران

چین و رووسیا دژی سزاکانی ئەمەریکان بۆ سەر ئێران
سەرۆكی چین و رووسیا لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشدا بەردەوامی گەمارۆكانی ئەمەریكایان بۆ سەر ئێران بە بڕیارێكی تاكلایەنە ناوبرد و داواش لە ئێران دەكەن پابەندی بەڵێنەكانی، لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی بێت.

ڤلادمیر پوتن، سەرۆكی رووسیا و شی جین پینگ، سەرۆكی چین، رۆژی چوارشەممە 05/06/2019 لە مۆسكۆ كۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشدا داوای كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكایان كرد.

ھەروەھا بەردەوامی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێرانیان ئیدانەكرد و داواشیان لە ئێران كرد لە ھەر چالاكییەك كە دەبێتە ھۆی پێشێلكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی خۆی بەدوور بگرێت.

رووسیا و چین لە وڵاتانی ئەندام لە گرووپی پێنج كۆ یەكن كە ساڵی 2015 رێككەوتننامەی ئەتۆمییان بە مەبەستی سنوورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران واژۆ كرد.






K24 –
Top