داودئۆغلو لە شارەكەی خۆیەوە باسی لە پارتە تازەكەی كرد
داودئۆغلو لە وتارەكەیدا بۆ ئامادەبوان لە ئێوارەخوانی رەمەزاندا، بە خەڵكی كۆنیای گوت توركیا پێویستی بە بوارێكی تازە هەیە.
زۆرێك لە شرۆڤەكارانی توركیا پێیان وایە، ئەم گوتەیەی داودئۆغلو بە مانای پارتە تازەكەی دێت و رەنگە ناوی پارتەكەشی (بوار) بێت، چونكە دەڵێت توركیا پێویستی بە بوارێكی تازە هەیە.
داودئۆغلو گوتی: "پێویستمان بە مامەڵەیەكیتر و هەڵسوكەوتێكیتر و بوارێكیتر هەیە، ئەگەر بێت و توركیاش بە بوارێكی تازەدا تێپەڕ نەبێت، ئەو ئەمانەتەی لەبەردەستماندایە ناتوانین بیگەیەنینە نەوەی داهاتوو و ناتوانین دڵخۆشیان بكەین. هەمووتان داوەت دەكەم بۆ بوارێكی تازە و پێویستە بە هەموومانەوە ئەو ئەمانەتە بدەینەوە دەستی نەوەكانی داهاتوومان".
داودئۆغلو دوای ئەوەی نێوانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان تێك چوو، بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە ماڵەوە دانیشت ئومێدی هەبوو بچێتەوە ناو ئاكپارتی، بەڵام كاتێك ئەردۆغان سەردانی نەكرد و ئاشتی نەكردەوە، بۆیە ئەویش بیری لە دروستكردنی پارتێكی تازە دەكاتەوە".
باسنيوز
