نه‌ته‌نیاهو: ئێران ساڵانه‌ 700 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حزبوڵڵا

نه‌ته‌نیاهو: ئێران ساڵانه‌ 700 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حزبوڵڵا
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئێران ساڵانه‌ 700 ملیۆن دۆلار بۆ بریكاره‌كه‌ی كه‌ حزبوڵڵای لوبنانییه‌ ده‌نێرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێگا و شێوازی جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر و فڕوفێڵ به‌كارده‌هێنێ".

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2/6/2019، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش چووه‌ته‌ ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌ و له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریسته‌ ده‌نێرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كات و له‌وێشه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست حزبوڵڵا".

نه‌ته‌نیاهو گوتوویه‌تی: "ئه‌و پاره‌ زۆره‌ ده‌درێته‌ حزبوڵڵا و بۆ شێواندنی سه‌قامگیریی و بۆ دوژمنكاریی به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دات له‌ رێگه‌ی بریكار و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ به‌ ئاكام بگات".




K24
Top