ئیسرائیل فڕۆکەخانەیەکی عەرەبی تۆپباران دەکات
ئەو تۆپبارانە دووەم تۆپبارانە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، کە سوپای ئیسرائیل دەیکاتە سەر ئامانجەکانی لە سووریا.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 2-6-2019، سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سووریای لە باشووری سووریا کردە ئامانج ە بەهۆیەوە سێ سەرباز و حەوت چەکداری ناسووریی لایەنگری رژێمی سووریا، کوژران.
هەردوو تۆپبارانەکە دوای ئەوە هات، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کران.
ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژە بە بوونی کوژراو و زیانی ماددی لە ریزی هێزەکانی سەر بە رژێمەکەی، کردووە.
باسنیوز
