رووسیا گورزێکی کەمەرشکێن لە ئێران دەدات و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا دەکات.

رووسیا گورزێکی کەمەرشکێن لە ئێران دەدات و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
بڕیارە دوای چەند رۆژێکی دیکە، جۆن بۆڵتن، نیکۆڵای پاترۆشیڤ و مئیر بن شەبات، راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رووسیا و ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم (قودس)، کۆ ببنەوە.

داهاتووی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی جۆن بۆڵتن، نیکۆڵای پاترۆشیڤ و مئیر بن شەبات دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاز دەکات چەند بەرژەوەندییەکی وەک بەشداریکردنی کۆمپانیا رووسییەکان لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا و هەڵگرتنی سزاکانی واشنتن لەسەر مۆسکۆ، بۆ رووسیا دابین دەکات.

لە بەرامبەردا، رووسیا رێگریی لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا دەکات و دەستبەرداری پاڵپشتیکردن لەو وڵاتە، دەبێت.

لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و چەکدار، پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، دەکات.

سوپای رووسیا لە مانگی ئەیلوولی 2015ـەوە بە ناردنی هێز و چەک، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکات، کە لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لەنیوانیان دەستی پێ کردووە.










باسنیوز
Top