سەرۆككۆماری ئێران : ئەمەریكا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن.

سەرۆككۆماری ئێران : ئەمەریكا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس، حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانی لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ ئەمەریکا رایگەیاندووە: "لەبەرامبەر ھێزە فراوانخواز و زاڵمەكاندا ملكەچ نابین، لەگەڵ ئەمەش، كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە گفتوگۆ بكات".

رۆحانی دەڵێت مەرجی ئەوان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئەوەیە، واشنتن رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و فەرمان بەسەر ئێران نەکرێت چونکە تاران بەهۆی فشارەوە ناچار بە دانووستان ناکرێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆ دەکەن و ئەو چاوەڕێی پەیوەندییان دەبێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەم لێدوانەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا، هاوشێوەی دانووستانە لەگەڵ شەیتان.








K24
Top