ئەمریکا: ڕێگە نادەین ئێران سەقامگیریی شوێنە جیاجیاکانی عێراق تێک بدات
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و به بیر به‌غدا ده‌هێننه‌وه كه پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی به شێوازی كرداری دووپات بكاته‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و پێشێلكارییانه‌ی چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌ن له‌دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی و ده‌یانه‌وێ ئاارمی و سه‌قامگیری عیراق تێك بده‌ن.
كاسرین ویڵبارگه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند: "ئێمه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق هێزه‌كانمان له‌وێن، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی بۆ عێراقییه‌كان، بێگومان له هه‌فته‌كانی رابردووش‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان به هێزه‌وه به عێراق راگه‌یاندووه، كه‌وا قبووڵی ناكه‌ین ئێران له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بێ سه‌قامگیریی له عێراق یا هه‌ر شوێنێكی‌تری ئه‌م وڵاته تێك بدات".
ھەروەھا مارك كاتز، پڕۆفیسۆری سیاسه‌ت له زانكۆی جۆرج مه‌یسن دەڵێت: "سه‌رۆك ترەمپ داوا ده‌كات ئێران په‌یوه‌ندی پێیه‌وه بكه‌ن بۆ گفتوگۆ، پێم وایه ده‌یه‌وێ هه‌مان ئه‌و شێوازه به‌كار بێنێ كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌مه زۆر جیاوازه، سه‌رۆكی كۆریا به ته‌نیا بڕیاره‌كان ده‌دا، كه‌چی ئێران سیستمێكە بڕیار تێیدا دابه‌ش كراوه، بۆیه بڕوام وایه زه‌حمه‌ته ئێران وه‌ك كۆریای باكوور ره‌فتار بكات، پێم وایه سەرۆك ترەمپ ئه‌م شته نازانێ!".
كوردستان24
