کاندیدانی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا داوای پشتگیریی ترەمپ دەکەن
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، چەندین سەرکردەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا داوای پاڵپشتییان لێ کردووە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان.
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا پارتێکی راستڕەوە وبەرگریی لە بنەماکانی وڵاتەکەی دەکات و دژایەتیی پەنابەران دەکات، پارتەکەی دۆناڵد ترەمپ (پارتی کۆمارییەکان)یش بە هەمان شێوە پارتێکی راستڕەوە و دژایەتیی پەنابەران دەکات.
رۆژی ھەینی 24/5/2019، تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بڕیارە رۆژی 7ـی ئەم مانگە (مانگی 6ـی 2019) بە فەرمی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.
بۆریس جۆنسۆن هاووڵاتییەکی بەریتانییە، لە ساڵی 1964 لە نیویۆرک لەدایک بووە. لە 2001 تا 2008 (دوو خول) ئەندامی پەرلەمان بووە. لە 2008 - 2016 پارێزگاری لەندەن بوو و لە 2016- 2018ش وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو.
باسنيوز
