لوتکەی ئیسلامی بە 12 بڕیار کۆتایی هات

 لوتکەی ئیسلامی بە 12 بڕیار کۆتایی هات
رۆژی هەینی 31-5-2019 لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری مەککە لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەستی پێ کرد و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 1-6-2019 کۆتایی پێ هات.

لە کۆتایی لوتکەکەدا، سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی رێککەوتن لەسەر 12 بڕیار و راسپاردە بۆ کارکردنی هاوبەش.

بڕیار و راسپاردەکانی لوتکەی ئیسلامی:

- پاڵپشتیکردنی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی.

- کارکردن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی وڵاتانی ئیسلامی.

- جەختکردنەوە لە گرنگیی کێشەی فەلەستین.

- دژایەتیکردنی تیرۆر.

- سەرکۆنەکردنی ئەو ”تیرۆرانە“ی لە سعودیە و ئیمارات روویان داوە.

- رەتکردنەوەی بە یەکەوەبەستنی تیرۆر بە هیچ رەگەزنامە و ئاینێک.

- بەردەوامبوون لە سەرکۆنەکردنی هەموو شێوازەکانی دەمارگیری و جیاکاری.

- رەتکردنەوەی تایفەگەری و مەزهەبچێتی.

- جەختکردنەوە لە بەرپرسیارێتیی میدیا لە پتەوکردنی بنەماکانی برایەتیی ئیسلامی.

- هاوکاریکردنی مسوڵمانان لە وڵاتانی نائیسلامی.

- ئاگادارکردنەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە پێشکەوتنەکان.

- پێشکەشکردنی سوپاسنامە بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە بۆ میوانداریکردنی لوتکەکە.





باسنيوز
Top