سوپای ئێران بە نهێنی مووشەکێکی بالیستی تاقی دەکاتەوە.

سوپای ئێران بە نهێنی مووشەکێکی بالیستی تاقی دەکاتەوە.
هەژمارێکی سەربازیی ئێرانی لە تۆڕی (یوتیوب) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا کۆگایەکی گەورەی مووشەکە بالیستییەکان دەردەکەوێ.

کۆگایەکە وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێ، لەژێر بیابانێکدا دروست کراوە و چەندین جۆری مووشەکی تێدایە.

سەربازە ئێرانییەکان مووشەکێکی بالیستی لەناو کۆگاکە دەگوازنەوە و دەیبەنە سەر سەکۆیەکی مووشەکیی نهێنی و تاقی دەکەنەوە.

ئەو تاقیکردنەوەیە، بە نهێنی کراوە، چونکە پێشتر ئێران لەسەر زەوی و بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکان، مووشەکەکانی تاقی دەکردەوە.








باسنيوز






Top