٥٩٪ی هاووڵاتیانی توركیا دژی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی ئیستەنبۆڵن
موراد ساری بەڕێوەبەری دەزگای راپرسیی (كۆنسەنسووس) لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (یەنی چاغ)ی توركی ئاشكرای كرد راپرسیان لە ئیستەنبۆڵ ئەنجام داوە و ٥٩٪ی هاووڵاتیان لەگەڵ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن نین كە لە ناویاندا ئاكپارتیشی تێدایە.
ساری ئاماژەی بەوە داوە لە ٥٩٪ی هاووڵاتیان هەڵبژاردنیان ناوێتەوە، لەوانەش ١٦٪یان دەنگدەری ئاكپارتیین و ئەوانیش دژی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنن.
باسی لەوەش كرد هاووڵاتیان بە هۆی قەیرانی دارایی و هەروەها خەرجكردنی پارەیەكی زۆر بۆ هەڵبژاردن و غەدركردن لە ئەكرەم ئیمامئۆغلو لەگەڵ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن نین.
