ئەردۆغان داوایەك لە ترەمپ دەكات
فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كردووە: "سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی S-400 کردەوە".
پێشتر ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌ی بۆ توركیا دیاری كردووه، تا له كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی رووسی (ئێس - 400) پاشگه‌ز ببێته‌وه.
كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه "واشنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كردووه، له رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی ئێس - 400ـی رووسی بكشێنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌یان دیاریكردووه و گوتوویانه، ئه‌وه دوا مۆڵه‌ته و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه، ده‌ست له كڕینی ئه‌و سیستمه رووسییه هه‌ڵگرن".
بەمەبەستی پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی، تورکیا بڕیاردا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس- 400ی رووسی بکڕێت، بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت ئەنقەرە لە بری ئەو سیستمە رووسییە، پاتریۆتی ئەمەریکی بکڕێت.
سەرچاوەیەکی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ سایتی CNBCی ئاشکرا کردووە: "ئەگەر لەماوەی دوو ھەفتەدا تورکیا لە کڕینی سیستمە رووسیەکە پەشیمان نەبێتە، واشنتن سزا دارییەکانی بەسەردا دەسەپێنێت".
ئەمەریکا و تورکیا هاوپەیمانی ناتۆن، واشنتن ترسی ئەوەی هەیە، لە رێگای ئەو رادارە رووسییە، مۆسکۆ بتوانێت زانیاری لەسەر فڕۆکە ئەمەریکییەکان کۆبکاتەوە کە لە تورکیا بەکاردەهێنرێن، بە تایبەت فڕۆکەی ئێف-35، بەڵام تورکیا رەتیدەکاتەوە و سوورە لەسەر بڕیارەکەی.
K24
