جیهادی ئیسلامی داوای ئامادەکاریی بۆ ”رزگارکردنی قودس“ دەکات

جیهادی ئیسلامی داوای ئامادەکاریی بۆ ”رزگارکردنی قودس“ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-5-2019، حەمیل عەلیان، سەرکردەی جیهادی ئیسلامی بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە، گەڕاندنەوەی قودس (ئۆرشەلیم) بۆ ژێر دەسەڵاتی عەرەب، کە ئەو بە ”رزگارکردنی قودس“ ناوی بردووە، تەنیا بە ”رووبەڕووبوونەوە و بەرگری“ دەستەبەر دەبێت.

حەمیل عەلیا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی و عەرەب بە گشتی دەکات، ئامادەکاریی بکەن بۆ رۆژی قودس و ”رزگارکردنەوە“ی ئەو شارە.

عەرەب پێی وایە قودس، کە ئیسرائیل بە ئۆرشەلیم ناوی دەبات و بە پایتەختی وڵاتەکەی دادەنێت، خاکی عەرەبە و پایتەختی فەلەستینە.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی، ئێران لە ساڵی 1979 دوا هەینیی مانگی رەمەزانی وەک رۆژی جیهانیی قودس ناساند و لەو رۆژەدا، لە ئێران و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.











باسنيوز
Top